zagros news agency

45عەمرەکار لە سعودیە گیانیان لەدەستدا

پۆلیسی هیندستان رۆژی دووشەممە رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی پاسەکەیان لە سعودیە، 45 عەمرەکاری ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.
ڤی. سی. ساجانار، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری حەیدەرئاباد بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، “رووداوە دڵتەزێنەکەی پاسی حاجییە هیندستانییەکان لە سعودیە جێگەی نیگەرانییەکی قووڵە.”
بەگوێرەی زانیارییەکان، زۆر لەو هاووڵاتییە هیندستانییانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، خەڵکی شاری حەیدەرئاباد بوون.
ساجانار گوتیشی، “بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لەکاتی رووداوەکەدا 46 کەس لەنێو پاسەکەدا بوون و جێگەی داخە، تەنیا یەک کەس رزگاری بووە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئیسرائیل: هێرشمان کردووەتە سەر شەش فڕۆکەخانەی ئێران

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات

سەڵاح

دوو ئافرەتی فەرەنسایی لە تورکیا بە دە ساڵ زیندان حوکم دران

یاسین