zagros news agency

ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە بەرگرییەوە بۆ هێرشکردن لە بەرامبەر حزبوللا هەنگاو بنێت

 

سوپای ئیسرائیل ئامادەیی خۆی بۆ گواستنەوە لە بەرگرییەوە بۆ هێرشكردن لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان لەودیوی سنووری لوبنان ڕاگەیاند.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا کە دوێنێ یەکشەممە لە ماڵپەڕەکەیدا بڵاویکردەوە، ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژانی کۆتاییدا قۆناغێکی دیکەی ئامادەکارییەکانی فەرماندەیی باکوور بۆ شەڕەکە تەواو بووە.

ڕوونیشی کردەوە، ڕێوشوێنە لۆجستییەکان ڕێگە بە دامەزراندنی دەستبەجێی هێزە یەدەگەکان لە حاڵەتی لەناکاو و گەیشتنیان بۆ هێڵی پێشەوە لە ماوەیەکی کورتدا بە هەموو کەرەستەی پێویستەوە بۆ شەڕکردن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپادا ئاماژە بەوە کراوە کە “فەرماندەکانی یەکە ئاسایی و یەدەگەکان ئامادەن تەنها لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا هەموو چەکدارە پێویستەکان بانگهێشت بکەن و کەرەستەی پێویستیان بۆ دابین بکەن، دواتر بیانگوازنەوە بۆ هێڵی پێشەوە بۆ ئەنجامدانی ئەرکی بەرگری و هێرشبەری.

aja

هەواڵی پەیوەندیدار

ئافرەتێن ئاکرێ پالپشتی و پشتگیریێ لیستا 275یا پارتی دکەن

یاسین

چیرۆکی ئەو وێنەیە دەزانن؟؟

یاسین

بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان درا

یاسین