zagros news agency

دەستپێکردنی ڕکابەریی شوێنگرەوەی ئەنتۆنیۆ گوتێرێس لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتیی داهاتووی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ شوێنگرەوەی ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، ئەمینداری گشتیی ئێستا، دەستی پێ کردووە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە هەموو وڵاتانی ئەندام لەم ڕێکخراوە کردووە کە کاندیدی خۆیان بۆ ئەمینداریەتیی گشتیی بناسێن، کە کارەکەی لە یەکی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٧ دەست پێ دەکات، نامەی هاوبەشی سەرۆکانی ئەنجوومەنی ئاسایش و کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەسەر پێویستیی ڕەچاوکردنی یەکسانیی جێندەری و فرەییی ناوچەیی دەکاتەوە.
تا ئێستا میشێل باشلێ، سەرۆک کۆماری پێشووی چیلی، ڕێبێکا گرینسپان، جێگری پێشووی سەرۆک کۆماری کۆستاریکا و ڕافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی نێودەوڵەتی، ئارەزووی خۆیان بۆ ئەم کاندیدبوونە ڕاگەیاندووە.
کاندیدبوون دەبێت لە لایەن وڵاتانی ئەندامەوە پێشکەش بکرێت و هەڵبژاردنی کۆتایی پێویستیی بە ڕێککەوتنی هەموو پێنج زلهێزەکەی خاوەن مافی ڤیتۆی ئەنجوومەنی ئاسایش هەیە، لەوانە ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ڕووسیا و چین.
بەپێی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمینداری گشتیی بەرزترین بەرپرسی جێبەجێکاری ئەم دەستەیە. ئەنتۆنیۆ گوتێرێس لە ساڵی ٢٠١٧وە ئەم پۆستەی گرتووەتە دەست و زیاتر لە دوو خول بۆ ئەمینداریەتیی گشتیی ئەم ڕێکخراوە باو نییە. چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنەکە لە کۆتاییەکانی تەممووزی ٢٠٢٦دا بەڕێوە بچێت و خولی ئەرکی گوتێرێس لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦دا کۆتایی دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێباز حەملان : ئەمەی بەغدا بەرامبەر هەرێم دەیکات تەواو سیاسییە و هیچ بنەمایەکی هونەری و کارگێری و یاسایی نییە

یاسین

پرێمەرلیگ.. کریستاڵ پاڵاس بە ئەنجامێکی گەورە مانچستەری تووشی شوککرد

یاسین

ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین