zagros news agency

هاتنی ئۆرتێگاس بۆ بەیروت هاوکات لەگەڵ گوشارەکان بۆ چەکداماڵینی “حزبوڵڵا”

مۆرگان ئۆرتێگاس، جێگری نێردەی تایبەتی سەرۆککۆماری ئەمریکا، دوای کۆتایی هاتنی گەشتەکەی بۆ ئیسرائیل، گەیشتە بەیروت. چاوەڕوان دەکرێت بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمی چاودێریکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست بەشداریی لە کۆبوونەوەی شاری ناقوورەدا بکات.
ئەم گەشتە لە کاتێکدا دێت کە واشنتن گوشارێکی زیاتر دەخاتە سەر پێشخستنی پرۆسەی چەکداماڵینی “حزبوڵڵا” لە باشووری لوبنان. ئیسرائیلیش هۆشداریی داوە کە لە ئەگەری سەرنەکەوتنی ئەم پرۆسەیەدا، پەنا دەباتە بەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوانتر. هاتنی ئۆرتێگاس ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەیەک بوو کە بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان تێیدا سێیەمین ڕاپۆرتی سوپا دەربارەی چەکداماڵینی حزبوڵڵا تاوتوێ بکات.
میدیاکانی لوبنان نووسیویانە واشنتن لە ئێستادا گوشار دەخاتە سەر بۆ ئاسانکاریکردنی هەر گفتوگۆیەکی ئەگەری بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی “هەر سەرکێشییەکی نوێ” لە لایەن ئیسرائیلەوە. سەرچاوە دیپلۆماسییە ئاگادارەکان دەڵێن شاندە نێودەوڵەتییەکان کە ئەم هەفتەیە دەگەنە بەیروت، پەیامێکی ڕوونیان بۆ بەرپرسانی لوبنانی پێ دەبێت کە دەبێت هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی سەربازیی حزبوڵڵا “بە خێراترین کات” ئەنجام بدرێت بۆ ڕێگریکردن لە گرژییەکی نزیک. بە گوتەی ئەم سەرچاوانە، بژاردەکانی حکوومەتی لوبنان بەهۆی گۆڕانکارییە مەیدانییەکانی ئەم دواییانەوە بە توندی سنووردار بوون و تەنانەت ئەگەری دانوستان لەگەڵ ئیسرائیلیش لە کردەدا نەماوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ دووشەممە

یاسین

بارانی بە لیزمە ئەستەنبووڵی گرتەوە

سەڵاح

لیڤەرپول لە دێربی مێرسێـیـسـاید مێژووی نووسیەوە

یاسین