zagros news agency

قەدەغەی گەشتکردن بۆ ئه‌مریکا فراوانتر کرا

دۆناڵد ترەمپ لیستی ئەو وڵاتانەی فراوان کرد کە هاووڵاتییەکانیان ڕێگەیان پێنادرێت بچنە نێو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریکا. ئەم قەدەغەیە ئێستا حەوت وڵاتی تر و هەروەها فەلەستینییەکانیش دەگرێتەوە کە بەڵگەنامەی گەشتیارییان لە دەسەڵاتی فەلەستینییەوە هەیە.
کۆشکی سپی ڕایگەیاند ئەو هەنگاوە ئاراستەی ئەو وڵاتانە کراوە کە کەموکوڕیی بەردەوام و جددییان لە پشکنینە ئەمنییەکان و ئاڵوگۆڕی زانیارییەکاندا هەیە. ئەو قەدەغەیە لە ڕۆژی یەکەمی مانگی کانوونی دووەمدا بۆ هاووڵاتییانی سووریا، بورکینافاسۆ، مالی، نیجەر، سوودانی باشوور، لاڤووس و سیرا لیۆن جێبەجێ دەبێت. هەروەها سنووردارکردنی بەشێکیی بۆ ١٥ وڵاتی تر جێبەجێ دەکرێت.
حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریکا لەبارەی سووریاوە ڕایگەیاند لەو وڵاتەدا هێشتا دامەزراوەیەکی ناوەندیی باوەڕپێکراو بۆ دەرکردنی پاسپۆرت یان بەڵگەنامە نییە و میکانیزمەکانی پشکنینی ئەمنییش بە شێوەیەکی پێویست جێبەجێ ناکرێن.
حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریکا هەروەها ژمارەی زۆری ئەو هاووڵاتییانەی وەک هۆکارێکی تری ئەو بڕیارە باس کرد کە زیاتر لە ماوەی ڕێگەپێدراوی مانەوەیان لەو وڵاتەدا ماونەتەوە. واشنتۆن ڕەخنەی لە دەسەڵاتی فەلەستینیش گرت بەهۆی “چاودێریی لاواز.” چەندین ڕێکخراو، کە لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریکاوە وەک گرووپی تیرۆریستی ناسێنراون، لە کەناری ڕۆژاوا یان کەرتی غەززە چالاکن و هاووڵاتییانی ئه‌مریکایییان کوشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو پیاوەی 70 ساڵ لەناو ئامێرێكی ئاسنینی هەناسەداندا ژیا گیانی لەدەست دا

دڵشاد

بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە (هەژماری من ) دەکات

یاسین

کۆمپانیای Google تایبەتمەندی یاریدەدەری تەندروستی زیاد دەکات

سەڵاح