zagros news agency

عێراقییەکان لە ماوەی ١٠ مانگدا زیاتر لە هەزار خانوویان لە تورکیا کڕیوە

 

دەستەی ئاماری تورکیا، رایگەیاند کە عێراقییەکان لە ماوەی دە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، زیاتر لە هەزار خانوویان لە تورکیا کڕیوە.

دەستەکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە عێراق لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی پێنجەمدا دێت بۆ کڕینی خانووبەرە لە تورکیا، بە جۆرێک لە ١٠ مانگی ئەمساڵدا ١١٥٩ خانوویان کڕیوە.

ئاماری مانگانەی کڕینی خانوو لەلایەن عێراقییەکانەوە:
کانوونی دووەم: ١٠٣ خانوو
شوبات: ٩٩ خانوو
ئازار: ٧٢ خانوو
نیسان: ٧٠ خانوو
ئایار: ١٠٤ خانوو
حوزەیران: ٩٧ خانوو
تەممووز: ١٢٠ خانوو
ئاب: ١١٨ خانوو
ئەیلوول: ١٤٦ خانوو
تشرینی یەکەم: ١٠٤ خانوو

دەستەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە رێژەی کڕینی خانوو لەلایەن عێراقییەکانەوە لە ١٠ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی ١٢٪ زیادی کردووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو (کە ١٠٢٧ خانوو بووە)، لە کاتێکدا بەڕێژەی ٢٣٪ کەمی کردووە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣ کە تێیدا ١٧٢٣ خانوو تۆمار کرابوو.

ریزبەندی وڵاتان لە کڕینی خانوو لە تورکیا:
١- رووسیا: ٣١٤٥ خانوو (پلەی یەکەم)، 2- ئێران: ١٦٤٦ خانوو، ٣- ئۆکرانیا: ١٣٤٨، خانوو، ٤- ئەڵمانیا: ١٢٧١ خانوو، ٥- عێراق: ١١٥٩ خانوو

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: له‌ كابینه‌ی نۆیه‌مدا زیاتر لە پێنج هەزار پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ كراون

سەڵاح

ئینریکی: یارییەکی زۆر سەختمان لەبەردەمدایە بەرامبەر لیڤەرپوول

یاسین

سزای له‌ سێداره‌دان بۆ هاوسه‌ری شنیار هونەر ده‌رچوو

یاسین