zagros news agency

مالیکی جەخت لە یەکلاکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکانی حکومەتەکەی زەیدی دەکاتەوە

 

‎ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ یەکشەممە،ڕایگەیاند پێویستە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانە ببەخشێتە کاندیدی ئەو وەزارەتانەی کە تا ئێستا لە حکومەتی نوێی فیدراڵیدا بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی بە بەتاڵی ماونەتەوە.

‎ئەم لێدوانەی مالیکی لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا هات کە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای کۆبوونەوەیەک لە نێوانیاندا لە شاری بەغدا سازیان کرد.

مالیکی ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ مەسرور بارزانی تاوتوێی چەند پرسێکی سەرەکی و گرنگیان کردووە کە پەیوەستن بە ڕێڕەوی دیموکراسی و نیشتمانی، بەتایبەت پرسی متمانەبەخشینی پەرلەمان بە کابینەی حکومەت.

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا گوتیشی “بیرۆکە و دیدگاکانمان یەکن، و ئێمە لەم بارەیەوە گەشبینین.”

هەواڵی پەیوەندیدار

گوتەبێژی حکوومەتی ئێران: لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا ١٠٦٢ کەس کوژراون

یاسین

ترەمپ بۆ ناتانیاهو : ‎ئەگەر من نەبوومایە ئێستا لە زیندان دەبوویت

گوران

عەلی خامنەیی: ھێرشە مووشەکییەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل بۆ بەریگرییکردن لە خۆمان بووه‌

سەڵاح