zagros news agency

هێزەکانی حکوومەتی یەمەن پارێزگا گرنگەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەیان کۆنترۆڵ کرد

 

بە گوتەی کاربەدەستانی حکوومەتی یەمەن، هێزەکانی ئەم وڵاتە کە پشتگیری سعوودیایان هەیە، هەردوو پارێزگای ستراتیژیی حەزرەمووت و مەهرەیان لە دەست هێزە جوداخوازەکانی ئەنجومەنی گواستنەوەی باشوور، کە پشتیوانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییان هەیە، دەرکرد
ڕەشید عەلیمی، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕابەرایەتی سەرۆکایەتی یەمەن، کە حکوومەتەکەی لەلایەن کۆمەڵگەی جیهانییەوە بە فەرمی دەناسرێت، ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هێزەکانی “قەڵغانی نیشتمانی” بە پشتگیریی سعوودیا “سەرکەوتنێکی بێ وێنەیان” بە دەست هێناوە و سەرجەم پێگە سەربازی و ئاسایشییەکانیان لە پارێزگای حەزرەمووت، هاوسنوور لەگەڵ سعوودیا، کۆنترۆڵ کردووەتەوە. ئەم چالاکییە لە ڕۆژی هەینییەوە دەستی پێ کرد.
کاربەدەستێکی ئەنجومەنی گواستنەوەی باشوور بە ئاژانسەکانی هەواڵی گوت، لە کاتی دەستپێکردنی پێکدادانەکانەوە لانیکەم ٨٠ کەس لە هێزەکانی ئەو ئەنجومەنە کوژراون، زیاتر لە ١٥٠ کەس بریندار بوون و نزیکەی ١٣٠ کەسیش بە دیل گیراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە بۆنەی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

یاسین

عێراق، بە کۆمەڵێک قەیرانی گەورەی ئابوورییەوە پێ دەنێتە نێو ساڵی نوێوە

سەڵاح

ئەیاد حاجی نامیق: كار بۆ ده‌ركردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌كه‌م

یاسین