zagros news agency

ئەردۆغان لەبارەی گرژییەکانی حەلەب دەڵێت: ڕێگە نادەین برایەتیی نێوان تورک و کورد و عەرەب تێکبچێت

میدیای نزیک لە دەسەڵاتی تورکیا بڵاوی کردەوە، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری وڵاتەکە، لە کۆبوونەوەی ئاکپارتیدا کە دوێنێ بەڕێوە چوو، ڕایگەیاندووە پاککردنەوەی حەلەب لە چەکدارەکان گرنگە و ڕێگە نادەن برایەتیی نێوان تورک و کورد و عەرەب تێک بچێت.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کردووە حکوومەتی سووریایی بە ڕێبازێکی گشتگیرەوە مامەڵە دەکات. هەروەها بە وەبیرهێنانەوەی ڕێککەوتننامەی ١٠ی ئادار کە لە نێوان حکوومەتی سووریایی و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) واژۆ کراوە، ڕایگەیاندووە دۆخی حەلەب دەرفەتێکی بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە ڕەخساندووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە هەموو ڕێوشوێنێکی خۆپارێزیی پێویستییان لە بەرانبەر هەڕەشەکان گرتووەتە بەر. ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەشی ڕاگەیاندووە هەڵمەتەکانی ناوەندی شاری حەلەبی سووریایی تەواو بوون. سوپای سووریایی گەڕەکی شێخ مەقسوودی ئازاد کردووە کە دوا گەڕەک بوو چەکدارانی یەپەگە و هەسەدە بوونیان تێدا هەبوو؛ باسی لەوەش کردووە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکدا لە ناوچەکە دەرکراون.
ئەمەش لە کاتێکدایە تورکیا بەردەوام جەخت لە ڕێککەوتنی ١٠ی ئاداری نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکاتەوە و، بەپێی ڕێککەوتنەکە بێت، پێویستە هەسەدە چەک دابنێت و تێکەڵ بە سوپای سووریایی بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شرۆڤەکارێکی سیاسی: ڕۆژئاوا هەوڵی لەناوبردنی ئابووری تورکیا دەدات

سەڵاح

لە ئیستەمبۆڵ باڵەخانەیەكی سێ نهۆمی رووخا

یاسین

جاسم ئەلبەدیوی داوا دەکات ڤیزای شنگن لەسەر هاووڵاتیانی کەنداو هەڵبگیرێت

دڵشاد