عەبدولڕەحیم مووسەوی، سوپاسالاری ئێران، خۆپێشاندەران بە تیرۆریستیی ڕاهێنراو ناو دەبات و دەڵێت: دوای شکستهێنانی دوژمنان لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان تاران و تەلەڤیڤ، ئەوان بە داڕشتنی پیلانێک چەند گرووپێکیان ڕاهێناوە و لە ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کاری تێکدەرانەیان کردووە.
سوپاسالاری ئێران وێڕای ئاماژەدان بە ڕێژەیەکی بەرچاوی زیانەکان، کە بە گوتەی خۆی هیچکات ڕووبەڕووی ئەم ڕێژە زیانە نەبوونەتەوە، جەختی لەوە کردەوە ئەم ڕووداوانە بە وردی پیلانیان بۆ داڕێژراوە و کاریان لەسەر کراوە.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو

