zagros news agency

لە ٣٠ پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان پشوو ڕاگەیەندراوە

شەپۆلێکی چڕی بەفربارین زۆرینەی پارێزگاکانی تورکیا و باکووری کوردستانی گرتووەتەوە. بەهۆی ئەم شەپۆلەوە لە هەریەکە لە پارێزگاکانی دێرسیم، شرناخ، ئەرزنجان، ئەرزڕۆم، وان، ئەردەخان، چەولیک، قەرس، مەلەتی، جۆلەمێرگ، ئاگری و بەدلیس لە باکووری کوردستان و لە چەندین پارێزگای دیکەی تورکیا، لە قوتابخانەکان پشوو ڕاگەیەندراوە.
کەشناسیی تورکیا ڕایگەیاندووە شەپۆلەکە لە ئۆکرانیاوە ڕووی لە وڵاتەکەیان کردووە و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکەن. میدیاکانی وڵاتەکە لە زاری کەشناسانەوە ڕایانگەیاندووە بەهۆی ئەم شەپۆلەوە ساردترین و سەختترین زستان، کە لە دوای ساڵی ٢٠١٦ـەوە ڕووی لە وڵاتەکەیان کردبێت، دەست پێ دەکات. وەک ئەوەی کەشناسی ڕایگەیاندووە، شەپۆلەکە تا ٢١ی ئەم مانگە بە پلەی جیاواز بەردەوام دەبێت. بەهۆی شەپۆلەکەوە ڕێگەی هەزاران گوندی باکووری کوردستان و تورکیا داخراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری بەسرە یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیایەکی وزەی ئەمریکی واژۆکرد

یاسین

دروستکردنی قۆناغی یەکەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستی پێکرد

یاسین

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی شێخ محەمەد شاكەلی

یاسین