zagros news agency

سەرۆکی کۆمەڵەی گشتیی یەکگرتووەکان هۆشدار‌ی لە “هەڵوەشانەوەی زیاتری نەزمی جیهانی” دەدات

سەرۆکی کۆمەڵەی گشتیی یەکگرتووەکان سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی لکاندنی گرینلەند هۆشداری دا، کە لەلایەن دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکاوە پێشنیار کراوە.
ئانالێنا بێربۆک لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕادیۆی سەرتاسەریی ئەڵمانیا (دۆیچلاندفونک) دووپاتی کردەوە ئەگەر ئێستا وڵاتێکی دیکە بخوازێت “بە زۆر” بانگەشەی خاکی خۆی بچەسپێنێت، لە داهاتوودا چیتر ناتوانرێت لە هیچ وڵاتێکدا بە “خەیاڵێکی ئاسوودەوە” بنووین.
وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەش دا ئەمریکا و ڕووسیا وەک ئەندامانی هەمیشەییی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەبێت “زامنکەری ئاشتی” بن؛ بەڵام لە جیاتی ئەوە، یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکەن.
بێربۆک ڕایگەیاند ئەم دۆخە بە واتای “نائارامییە بۆ هەمووان” و گوتی: “نەزمی ئاشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە شێوەیەکی هێرشبەرانە پەلامار دراوە و دەبێت بەرگریی لێ بکرێت، چونکە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بیمەی ژیانی ئێمەیە.”
هەروەها گوتی ئەگەر ترەمپ ئێستا ئەو وڵاتانەی دژایەتیی بەرنامەکانی دەکەن سەبارەت بە گرینلەند، بە “سەپاندنی باجی سزادەرانە” هەڕەشەیان لێ بکات، ئەم کارە وەک “تەقەکردن دەبێت لە ئەژنۆی ئابووریی ئەمریکا”، چونکە ئەم وڵاتە قەرزێکی زۆری لەسەرە و خوازیاری بەردەوامیی بازرگانییە.
ئەمریکا ڕایگەیاندووە بەهۆی دژایەتیی چەند وڵاتێکی ئەورووپایی بۆ بەرنامەکانی سەبارەت بە لکاندنی گرینلەند، باجی گومرگی دەخاتە سەر هاوبەشە ئەورووپایییەکانی. هەشت وڵات لەوانەش ئەڵمانیا، کاریگەریی ئەم بڕیارەیان لەسەر دەبێت.
دۆنالد ترەمپ لە یەکی شوباتی ٢٠٢٦ـەوە باجی ١٠٪ جێبەجێ دەکات.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپایی لەسەر داوای دانیمارک، هێزیان ڕەوانەی گرینلەند کردووە تا دۆخی ئەمنیی ئەو دوورگەیە هەڵسەنگێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە کارگەی شیشی لاجان تەقینەوەیەک روویدا

یاسین

کتێبخانە و ئەرشیفى نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسى به‌ ئه‌زموون و دیارى کورد و شاری هەولێر “ممتاز حەیدەرى” کرایەوە

یاسین

دژەتیرۆی كوردستان ئاماری كرده‌وه‌ تیرۆرسته‌كانی پێنج پارێزگای بڵاوكرده‌وه‌

سەڵاح