zagros news agency

هەسەدە بڕینی ئاوی زیندانی ئەقتانی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە راگەیاند

ناوەدنی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات ‘هەسەدە’ رایگەیاند، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ئاویان لەسەر زیندانی ئەقتان لە رەققە بڕیوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی کانوونی دووەمی 2026، ناوەدنی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات ‘هەسەدە’ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق گەمارۆی زیندانی ئەقتانیان لە باکووری رەققە دا و تۆپبارانی باڵەخانە و دامەزراوەکانیان کرد، ئێستاش ئاویان لەسەر زیندانی ئەقتان بڕیوە، کە زیندانییانی داعشی تێدایە.
ئاماژەی بەوەشدا، بڕینی ئاو قەیرانێکی سەختی دروستکردووە، ئەمە جگە لەوەی کەمیی خۆراک و پێداویستی پزیشکی بە شێوەیەکی مەترسیدار دروست بووە، باسی لەوەشکردووە، ئەم کارانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆییە و ژیانی زیندانییەکان دەخاتە مەترسییەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێمە دیمەشق بە تەواوی بەرپرسیار دەزانین لە هەر کاردانەوەیەکی مرۆیی یان ئەمنی کە لەوانەیە لە ئەنجامی ئەم کارەوە ڕووبدات، داواش لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی زیندانەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی لەسەر بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دا

یاسین

مەسرور بارزانى پێشوازیی له‌ كاربه‌ڕێكه‌رى باڵوێزخانەی ئه‌مريكا له‌ عێراق کرد

یاسین

باڵیۆزخانەی عێراق له رووسیا هۆشدارییەک دەدات

سەڵاح