سەرەڕای بارینی شەپۆلێکی بەفر و بارانی بەربڵاو لە سەرانسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێژەی ئاوی پاشەکەوتکراوی بەشێک لە بەنداوەکانی ئێران هێشتا کەمە؛ بە شێوەیەک کە ١٤ بەنداوی ئەو وڵاتە، لەوانە بەنداوەکانی لەتیان، ئەمیرکەبیر، لار و چەند بەنداوێکی دیکە، بە شێوەیەکی گشتی تەنیا ١٠٪ ئاویان تێدایە.
بەپێی میدیا فەرمییەکانی ئێران، ڕێژەی ئاوی پاشەکەوتکراوی بەنداوەکانی ئەو وڵاتە ١٨.٣٧ ملیار مەتر سێجایە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کە ڕێژەکە ٢٢.٤٣ ملیار مەتر سێجا بوو، ١٨٪ کەمی کردووە.
هاوکات بەپێی دوایین ئاماری کۆمپانیای بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە ئاوییەکانی ئێران، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بە شێوەیەکی گشتی زیاتر لە ٨٨.٩ ملیمەتر بارانبارین تۆمار کراوە. سەرەڕای ئەوەی ڕێژەی بارانبارین بەراورد بە وەرزی پاییزی ئەمساڵ باشتر بووە، بەڵام هێشتا لە ١١ پارێزگا ڕێژەی بارانبارین کەمە و لە ٤ پارێزگاش هیچ بارانبارینێک تۆمار نەکراوە.
هەواڵی داهاتوو

