zagros news agency

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: حەماس چەک نەکرێت هەڵیدەوەشێنینەوە

یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە میانی سەردانیکردنی هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە باشووری لوبنان، ئاماژەی بە “سووربوون”ی وڵاتەکەی کرد لە چەککردنی گرووپی حەماس و هەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر ئەو گرووپە بە دانانی چەکەکانیان ڕازی نەبن، ئیسرائیل “هەڵیان دەوەشێنێتەوە”.
کاتس ڕۆژی چوارشەممە ٤ی شوبات، لە ڕێوڕەسمی گۆڕینەوەی بەرپرسیاریەتیی سەرۆکایەتیی (COGAT)، کە دامەزراوەیەکی سەر بە وەزارەتی بەرگرییە و بەرپرسە لە پەیوەندییەکان لەگەڵ فەلەستینییەکان، گوتی: “دوای ئەوەی ئامانجی گەڕانەوەی سەرجەم بارمتەکانمان بەدی هێنا، سوورین لەسەر چەککردنی حەماس و نەهێشتنی تەواوەتیی چەک لە غەززە.”
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هاوکات هۆشداریی دا و گوتی: “ئەگەر حەماس بەپێی چوارچێوەی ڕێککەوتنەکە چەک نەکرێت، ئێمە ئەو گرووپە و سەرجەم تواناکانی هەڵدەوەشێنینەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازیی لە بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی ئابووريی فیدراڵ و هەرێم دەکات

یاسین

عەقید باسل گۆران: سەر ئێخستنا لیستا ‌190یا پارتی ئاڕمانجا مە یا سەرەکی یە

یاسین

‎ئەمریکا مووشەکێكی نوێ بەکاردەهێنێت

گوران