عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند لە ڕۆژانی ڕابردوودا هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ناوبراو و ستیڤ ویتکۆف نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا ئەنجام نەدراوە و ئێران داوای دانوستانی نەکردووە.
عێراقچی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی دەستەی حکوومەت لە ڕۆژی چوارشەممەدا لە کۆڕی ڕۆژنامەنووساندا گوتی: “بەڵام وڵاتانێک وەک نێوەندگیر خەریکی هەوڵ و ڕاوێژن و لەگەڵیان لە پەیوەندیداین.” هەروەها گوتی: “ئەگەر ئەمریکا بەدوای دانوستانەوەیە لە کەشوهەوای هەڕەشەدا ناکرێت باسی دانوستان بکرێت. دانوستان ڕێسای خۆی هەیە و دەبێت لە پێگەی یەکسان و بە ڕێزی بەرانبەر ئەنجام بدرێت.”
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو

