zagros news agency

ئێران کەسێکی بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل” لە سێدارە دا

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند حەمیدڕەزا سابت ئیسماعیل پوور لە ڕێکەوتی ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٤ەوە دەستبەسەر بووە و دوای ساخبوونەوەی تۆمەتی “سیخوڕی و هاوکاریی هەواڵگری بۆ دەزگای هەواڵگریی دوژمن (مۆساد)” و پەسەندکردنی حوکمەکەی لە دیوانی باڵای وڵات، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕێبەندان (١٨ی جانیڤەری) لە سێدارە درا.
بەرپرسانی دادوەریی ئێران دۆسیەکە بە بەشێک لە بەرەنگاربوونەوەی “جەنگی سێبەر”ی چەند دەیەی ڕابردوو لەگەڵ ئیسرائیل وەسف دەکەن؛ جەنگێک بە گوتەی ئەوان دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە جۆزەردانی ساڵی ڕابردووەوە قۆناغێکی تازەی بەخۆیەوە بینیوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی میزان حەمیدڕەزا سابت ئیسماعیل پوور تۆمەتبار بووە لە چوارچێوەی هاوکاری لەگەڵ مۆساد “بەڵگە و زانیاریی پۆلێنکراو”ی خستووەتە بەردەستی ئەو دەزگا هەواڵگرییە.
بە گوتەی دەزگای دادوەری حوکمی لەسێدارەدانەکە دوای تێپەڕاندنی “قۆناغەکانی دادگایی و پێداچوونەوە لە دیوانی باڵا پەسەند کرا و بەپێی ڕێکارە یاساییەکان جێبەجێ کرا.” لە ڕاپۆرتەکەی میزاندا ئاماژە بە وردەکاریی بەڵگەکان یان چۆنیەتیی پەیوەندییەکە لەگەڵ مۆساد و شوێن و شێوازی دەستگیرکردنی حەمیدڕەزا سابت ئیسماعیل پوور نەکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجێلینا جۆلی لە نێوان دایکییەتی و جیهانی مافیادا

ART

کۆمپانیای TikTok تایبەتمەندی Ai بەکاردەهێنێت

یاسین

کەشناسی : کاریگەری شەپۆڵی باران و بەفر بارین بەردەوامی دەبێت

سەڵاح