zagros news agency

پەرلەمانتارانی ئێران بە جلی سوپای پاسدارانەوە چوونە پەرلەمان

 

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بە خستنەناوی سوپای پاسداران بۆ لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەۋروپا، بۆ دەربڕینی پاڵپشتی لەو دامەزراوە سەربازییە، بە جلی سوپای پاسدارانەوە لە پەرلەمان ئامادە بوون.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم نووسیویەتی لەسەر جایگەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش دروشمێک بە ناونیشانی “سوپا گەورەترین ڕێکخراوی دژەتیرۆری جیهانە” هەڵواسرابوو.
لە میانی گوتارەکانی پێش دەستپێکی دانیشتنەکەشدا، پەرلەمانتاران درووشمی جۆراوجۆریان گوتەوە، لەوانە: “ئەوروپا شەرمەزاری بۆ تۆ”.
جێی وەبیرهێنانەوەیە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی کانوونی دووەم، یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی خستووەتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە. ئەم بڕیارەی یەکێتیی ئەوروپا کاردانەوەی توندی زۆرێک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لێ کەوتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاتی چوونی حاجیان دیاری کرا

یاسین

خشتەی مووچە راگەیندرا

یاسین

پووتین سوپاسی سەرۆکی کۆریای باکوور دەکات

سەڵاح