zagros news agency

مالیزیا دەستی بەسەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگردا گرت کە ستافەکەیان ئێرانین

 

ئاژانسی جێبەجێکاریی دەریاییی مالیزیا (MMEA) لە ئاوەکانی نزیک دوورگەی “پێنانگ” دەستی بەسەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگر و ٥٣ دەریاواندا گرت، کە هاووڵاتیی ئێرانییان تێدایە. هۆکاری ئەم دەستبەسەرداگرتنە گومانی گواستنەوەی نایاساییی نەوتی خاوە بە بەهای نزیکەی ١٣٠ ملیۆن دۆلار بە شێوازی “کەشتی بۆ کەشتی” بووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی ئاژانسەکە، ئەم هەڵمەتە دوای وەرگرتنی زانیاریی هەواڵگری سەبارەت بە چالاکیی گوماناویی دوو کەشتی لە دووریی نزیکەی ٢٤ میلی دەریایی لە باکووری ڕۆژاوای دوورگەی پێنانگ ئەنجام دراوە.
بەرپرسانی مالیزیا ڕایانگەیاندووە دوو نەوتهەڵگرەکە بە کۆی ٥٣ دەریاوانەوە کاریان کردووە کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانی، چینی، میانماری، پاکستانی و هیندی بوون. هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن سەرجەم ٥٣ دەریاوانەکە، بە هاووڵاتییانی ئێرانیشەوە، لەگەڵ کەشتییەکاندا دەستبەسەر و ڕاگیراون.
تا ئێستا وردەکارییەک سەبارەت بە ناسنامەی کەشتییەکان، ئاڵاکەیان یان سەرچاوەی نەوتەکە نەخراوەتە ڕوو. ئاژانسی جێبەجێکاریی دەریاییی مالیزیا لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە دۆسیەکە لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە.
ئاوەکانی دەوروبەری دوورگەی پێنانگ و تەنگەی “مەلاکە” بە خاڵی ناسراو بۆ گواستنەوەی نایاساییی نەوت لە کەشتییەوە بۆ کەشتی دادەنرێن؛ ئەم ڕێکارە زۆرجار بۆ شاردنەوەی سەرچاوەی بارەکە و بەتایبەت بۆ دەربازبوون لە سزاکانی ئەمریکا بەکار دەهێنرێت. مالیزیا لە ساڵانی ڕابردوودا چاودێریی ئەم چالاکییانەی توندتر کردووەتەوە و ڕاپۆرتی لەسەر چەندین حاڵەتی هاوشێوەی دەستبەسەرداگرتنی نەوتهەڵگر داوە، بەڵام بە دەگمەن وردەکاریی تەواوی سەرچاوەی نەوتەکە یان ڕەگەزنامەی دەریاوانەکان ئاشکرا دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

کاوە زۆهێر، رێڤەبەرێ بزاڤا رەوشەنبیری ل ئاکرێ وەغەرا دوماهیێ کر

یاسین

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئیدارەی ترەمپ تەکنەلۆژیای دژەدرۆن لە ئۆکرانیاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگوازێتەوە

سەڵاح