zagros news agency

دەوڵەت باخچەلی: تا مافی هیوا بە ئۆجەلان دەدرێت و دەمیرتاش ئازاد دەکرێت، بەردەوام دەبین

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە کە بە دەستپێشخەری پڕۆسەی ئاشتی دادەنرێت، لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: لە پڕۆسەی ئاشتی بڕیارەکەیان ڕوونە و بەردەوام دەبن لە پڕۆسەکە تا ئارامی بۆ ناوچەی ئەنادۆڵ دەگەڕێتەوە و مافی هیوا بە ئۆجەلان دەدرێت؛ هەروەها تا ئەحمەد تورک دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتی پێشوو و دەمیرتاشیش دەگەڕێتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆی.
ناوبراو گوتیشی: “ئەو بانگەوازەی ئۆجەلان لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥دا ئەنجامی دا، دوای ٣٣٧ ڕۆژ لە سووریا وەڵام درایەوە و ئەمەش پێشهاتێکی زۆر گرنگ بوو”. هەروەها دەڵێت: ئۆجەلان پابەندی بانگەواز و بەڵێنەکانی بووە و دەرفەتێکی مێژوویی بۆ عەرەب، کورد، تورکمان و گەلانی دیکەی ناوچەکە کراوەتەوە کە بە برایەتی پێکەوە بژین.
شایانی باسە لە ئەگەری پێدانی “مافی هیوا” بە ئۆجەلان، گۆشەگیری لەسەر ناوبراو هەڵدەگیرێت. هاوکات سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، سەرەڕای ئەوەی چەندین جار دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا ڕایگەیاندووە کە دەستگیرکردنی ناوبراو هیچ پاساوێکی یاسایی نییە و پێویستە ئازاد بکرێت، بەڵام تا ئێستا بڕیارەکە لەلایەن تورکیاوە جێبەجێ نەکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکێکی نوێ لە هەژماری من بەشدار دەبێت

سەڵاح

له‌ حاجیاوا 100 ملیۆن دینار بۆ سیستەمی ئاودێری خەرج دەكرێت

یاسین

بە هەزاران پەنابەری سووریایی لە وڵاتانی دراوسێوە دەگەڕێنەوە

یاسین