zagros news agency

لاڤرۆف: دۆخی ئێران و ئەمریکا لە بەردەم تەقینەوە دایە

سێرگئی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، دۆخی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتووەتە ئاستی تەقینەوە و ئەگەری هەیە سەرلەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێتەوە.
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەش داوە، ئێران هاوبەشێکی نزیکی ڕووسیایە و وڵاتەکەی لە بەرانبەر ئەو دۆخە ئاڵۆزەی ئێستای ناوچەکەدا بێدەنگ نابێت.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی لەوەش کردووەتەوە، ئامادەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکادا ناوبژیوانی بکەن، بەڵام خۆیان بەسەر ئەو وڵاتانەدا ناسەپێنن و تەنیا لە تاوتوێکردنی دۆخەکەدا بەشدار دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مایکرۆسۆفت لە نێوان پەرەپێدانی ژیریی دەستکرد و ئامانجەکانی وزەی پاکدا تووشی کێشە بووە

یاسین

مەسرور بارزانی: قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی کوردستان و ئەمەریکا دەست پێ دەکات

سەڵاح

بەریتانیا داوای هێورکردنەوەی حەلەب دەکات

سەڵاح