zagros news agency

راپۆرتی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ چارەسەری پرسی کورد رەوانەی پارتە سیاسییەکان کرا

 

بەپێی زانیارییەکانی ناو پەرلەمانی تورکیا، کۆمسیۆنی تایبەتی پەرلەمان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، راپۆرتی کۆتایی خۆی بۆ پارت و لایەنە سیاسییە ئەندامەکانی کۆمسیۆن ناردووە. ئەم هەنگاوە بە مەبەستی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی ناوەڕۆکی راپۆرتەکە ئەنجام دراوە.
چاوەڕێ دەکرێت دوای کۆکردنەوەی تێبینی و پێشنیارەکان، دەقی کۆتایی راپۆرتەکە ئامادە بکرێت و دواتر بخرێتە بەر پەسەندکردن. بڕیارە سبەی کۆبوونەوەیەکی کۆمسیۆن بەرێوەبچێت و لەوێدا وردەکارییەکانی ناو راپۆرتەکە تاوتوێ بکرێن.
ئەم پڕۆسەیە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە تولای حاتیمئۆغڵاری، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (DEM Parti)، ئەمڕۆ ڕایگەیاندووە کە کاتی هەنگاوی کردەیی بۆ چارەسەری پرسی کورد گەیشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین

ئێران وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمریکای دایەوە؛ جەخت لە کۆتاییهێنانی شەڕ دەکرێتەوە

یاسین

کەشناسیی تورکیا هۆشداریی بارانبارینی بەلێزمە لە چەند ناوچەیەکی باکووری کوردستان و تورکیا دەدات

یاسین