zagros news agency

نزیکەی ٣٠٠ ژن و منداڵی تاجیکستانی خێزانی داعش لە عێراق و سووریا مانیان گرتووە و ناگەڕێنەوە

 

دەسەڵاتدارانی تاجیکستان ئاشکرایان کرد کە سەرەڕای تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان بۆ گەڕانەوەیان، هێشتا ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ ژن و منداڵی هاووڵاتی وڵاتەکەیان لە عێراق و سووریا ماونەتەوە و ڕەتیدەکەنەوە بگەڕێنەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی شەفەق نیوز بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، هۆکاری سەرەکی ئەم ڕەتکردنەوەیە بۆ ترسی ئەو ژنانە دەگەڕێتەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی سزای یاسایی، هەرچەندە حکومەتی تاجیکستان جەخت دەکاتەوە کە لێخۆشبوونی گشتییان بۆ دەرچووە و تا ئێستا هیچ ژنێکی گەڕاوە دادگایی نەکراوە.
ئەم دۆسیەیە لەکاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠١٩وە تا ئێستا ٣٨٢ کەس لە ڕێگەی گەشتە فەرمییەکانەوە گەڕێندراونەتەوە، بەڵام پرۆسەکە بەهۆی ڕەزامەندنەبوونی ئەوانەی ماونەتەوە و گۆڕانکارییەکانی سووریا، ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا کورد لە عەفرین سێ کورسیی بەدەست هێنا

یاسین

ئاگادارییەک لە زانکۆی سەڵاحەدینەوە

یاسین

ترەمپ و سوڵتانی عومان دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێرانیان تاوتوێ دەکەن

یاسین