zagros news agency

ئیسرائیل جارێکی دیکە پێگەکانی حیزبوڵڵای کردە ئامانج

بەپێی ڕاگەیەندراوی سوپای ئیسرائیل، هێزە چەکدارەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر چەند ئامانجێکی سەر بە چەکدارانی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان.
بەپێی زانیارییەکان، لە چەندین ناوچەدا کۆگای چەک و سەکۆی مووشەکیی ئەو گرووپە شیعەیەی سەر بە ئێران کراونەتە ئامانج و سوپای ئیسرائیل بوونی ئەو چەکانەی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست داناوە.
سوپای ئیسرائیل هیچ زانیارییەکی دەربارەی زیانە گیانییە ئەگەرییەکانی هێرشە ئاسمانییەکانی نەخستووەتە ڕوو و ئەو زانیارییانەش بە شێوەی سەربەخۆ پشتڕاست نەکراونەتەوە.
حکوومەتی لوبنان لە مانگی ئابی ڕابردوودا پرۆژەیەکی پێشنیارکراوی ئەمریکای پەسەند کرد کە ئامانج لێی داماڵینی چەکی حیزبوڵڵا بوو؛ گرووپێک کە تا ئێستا هەژموونێکی زۆری لەو وڵاتەدا هەیە، بەڵام حیزبوڵڵا بە توندی دژایەتیی ئەو پرۆژەیەی کرد کە وادەی جێبەجێکردنی لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا بەسەر چوو.
ئیسرائیل حیزبوڵڵا تۆمەتبار دەکات بەوەی لە جیاتی داماڵینی چەک، هەوڵی بنیاتنانەوەی تواناکانی دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت ئەگەر زۆر ناچار نەبن سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران نەکەن

سەڵاح

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

یاسین

‎نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوەو گەیشتە 82 دۆلار

گوران