zagros news agency

سویسرا میوانداریی گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دەکات

سویسرا پشتڕاستی کردەوە کە لەم هەفتەیەدا گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیریی عومان لە جنێڤ بەڕێوە دەچێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سویسرا بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسای ڕاگەیاند: “سویسرا هەمیشە ئامادەیە هەموو هەوڵێک بدات بۆ ئاسانکاریی گفتوگۆی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران.”
گەڕی یەکەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا لە ٦ی شوبات بە نێوەندگیریی عومان لە مەسقەتی پایتەختی ئەو وڵاتە، لە نێوان عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، بە ئامادەبوونی جارێد کوشنەر، زاواکەی ترەمپ بەڕێوە چوو.
واشنتن گوشاری خستووەتە سەر تاران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بە مەبەستی سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی بەپەلە دەکات

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێردەی تایبەتی سه‌رۆك ترەمپ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

یاسین