zagros news agency

دیاربەکر لە لیستی ناوچە مەترسیدارەکان دەرهێنرا

دوای ٤٠ ساڵ، شاری دیاربەکر لە لیستی “ناوچە مەترسیدارەکان” و “ناوچەی سوور”ی وڵاتانی ئەورووپا دەرهێنرا.

بەرپرسانی گەشتوگوزاری شارەکە ڕایانگەیاند، بەهۆی سەقامگیریی دۆخەکە و دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی، ئێستا کۆمپانیاکان دەتوانن بیمەی گەشتیاری بۆ سەردانیکەران دابین بکەن، کە پێشتر ئەمە بەربەستێکی سەرەکی بوو. بەپێی ئامارەکان، ژمارەی گەشتیاران ڕووی لە زیادبوون کردووە، بە جۆرێک لە ساڵی ٢٠٢٥دا نزیکەی ١.٦ ملیۆن گەشتیار سەردانی دیاربەکریان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماده‌ى ڕێوڕه‌سمى يادى له‌دايكبوونى شا چارلس بوو

یاسین

نێردەی نێودەوڵەتی بۆ سووریا هێرشەکانی ئیسرائیل لە سەر ئەم وڵاتەی شەرمەزار کرد

یاسین

ماوەی دوورکەوتنەوەی کیلیان ئێمباپێی ڕاگەیێندرا

یاسین