بڕیارە گفتوگۆیەکی تایبەت لە پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە پرسەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە بچێت. لەم کۆبوونەوەیەدا هەریەک لە ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئیدارەی خۆسەر و میتحەت سانجار، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و ڕۆهلات عەفرین، فەرماندە لە یەپەژە، بەشداری دەکەن و وتار پێشکەش دەکەن.
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە تیشکخستنە سەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی تورکیا و سووریا، بەتایبەتی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکوومەتی دیمەشق، هەروەها بەستنەوەی ئەم پێشهاتانە بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و تاوتوێکردنی کۆتا گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە.
هەواڵی پێشوو

