zagros news agency

ئیسرائیل دەروازە سنوورییەکانی کەرتی غەززەی داخست

حکوومەتی ئیسرائیل هەواڵی داخستنی چەندین دەروازەی سنووریی لە کەرتی غەززە، لەوانەش دەروازەی ڕەفەح لە سنووری میسر ڕاگەیاند. ڕەفەح تەنیا ڕێگەیەکە کە بەبێ تێپەڕبوون بە خاکی ئیسرائیلدا دەچێتە ناو کەرتی غەززە.
داخستنی دەروازە سنوورییەکانی کەرتی غەززە کاریگەریی لەسەر گواستنەوەی هاوکارییە مرۆیییەکان و نەخۆشانی ئەو ناوچەیە دەبێت.
ئیسرائیل دەڵێت لەو ناوچە فەلەستینییەدا بە ئەندازەی پێویست کۆگای خۆراک هەیە.
لەگەڵ ئەوەشدا، ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ ڕەخنەی لەم هەنگاوەی ئیسرائیل گرتووە و ئەم بانگەشەیە بە ناڕاست دەزانێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان ده‌كات

یاسین

پزیشکیان: دامەزراوە ئەتۆمییەکان بە “هێزێکی زیاتر” دووبارە دروست دەکەینەوە

سەڵاح

هەردوو هۆڵى “نەشتەرگەری و چاودێری چڕ”ى لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری کرایه‌وه‌

سەڵاح