zagros news agency

مێلانیا ترەمپ سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ٢ی ئازار، دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتیی مێلانیا ترەمپ، هاوسەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەڕێوە بچێت.
نوێنەرایەتیی هەمیشەییی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، مێلانیا ترەمپ لەم دانیشتنەدا جەخت لەسەر ڕۆڵ و گرنگیی پەروەردە بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکاتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان دۆناڵد ترەمپ و نەتەوە یەکگرتووەکان ئاڵۆزیی تێدایە؛ چونکە ئەمریکا هێشتا ملیارەها دۆلار قەرزاری ئەو ڕێکخراوەیە و لە سەردەمی ترەمپدا لە چەندین دامەزراوەی نێودەوڵەتی کشاوەتەوە و “ئەنجومەنی ئاشتی”ی خۆی وەک جێگرەوەیەک بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەبینێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار ئاشکرا دەکرێت

یاسین

سعوودیه و ئیمارات رۆژی یەکەمی جەژنی قوربانیان دیارکرد

یاسین

بڵند شاوێس بۆ زاگرۆس: هیوادارین په‌كه‌كه‌ خوێندنەوەیەکی دروست و لۆژیکییانەیان بۆ دۆخی جیهان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە هەبێت

یاسین