zagros news agency

فوئاد حوسێن بۆ لاڤرۆڤ: ئاماژەکان نیشانی دەدەن هەنگاوی جددی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە ئارادا نییە

 

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، دوایین پەرەسەندنە سەربازییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییە سیاسی و ئابوورییەکانی تاوتوێ کرد.
تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکە:
• پەیامی ڕووسیا: لاڤرۆڤ هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ فوئاد حوسێن ڕوون کردەوە و جەختی کردەوە کە باشترین چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ مێزی گفتوگۆ و زاڵکردنی زمانی دیپلۆماسی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان.
• زیانەکانی عێراق: فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق بووەتە یەکێک لەو وڵاتانەی کە بە ڕاستەوخۆ بەهۆی ململانێکانەوە زیانی پێگەیشتووە، چونکە لە لایەن هەردوو لایەنی شەڕەکەوە هێرشی دەکرێتە سەر.
• کەمیی هەوڵەکان بۆ ئاشتی: وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە هەرچەمدە چارەسەر لە ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕدایە، بەڵام ئاماژەکان نیشانی دەدەن کە هیچ هەنگاوێکی کردەیی و جددی لەو ئاراستەیەدا نییە.
• مەترسی لەسەر بازاڕی وزە: هەردوولا هۆشدارییان دا لەوەی داخستنی گەرووی هورمز و بەردەوامی شەڕ کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر هەناردەی نەوت و ئاسایشی وزەی جیهانی و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان، کە ئەمەش زیان بە ئابووری جیهان دەگەیەنێت.
پەیوەندییە دووقۆڵییەکان:
لە بەشێکی تری پەیوەندییەکەدا، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بانگهێشتی هاوتا عێراقییەکەی کرد بۆ بەشداریکردن لە یازدەهەمین کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی عێراقی-ڕووسی کە بڕیارە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ (٢٠٢٦) ئەنجام بدرێت.
هەروەها باس لە دۆسیەی چەند کێڵگەیەکی نەوتی لە پارێزگای بەسرە کرا، کە کۆمپانیاکانی (گازپڕۆمی ڕووسی و شیڤرۆنی ئەمریکی) تێیدا بەشدارن، لەگەڵ تاوتوێکردنی شایستە داراییەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند بڕیارێك بۆ ئۆتۆمبێلی حكوومی دەردەكرێن

یاسین

هەناردەی ئەڵمانیا بۆ ئێران لە نیوەی یەکەمی ساڵدا زیاتر لە ٢٠٪ دابەزیوە

یاسین

جووتیارانی ئەفغانستان بەهۆی وشکەساڵی گوندەکانیان چۆڵ دەکەن،

سەڵاح