zagros news agency

ئەردۆغان: هیوادارین دەستبەکاربوونی موجتەبا خامنەیی ببێتە هۆی سەقامگیری

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا، سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی عەلی خامنەیی دەربڕی و هیوای خواست هەڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی وەک ڕێبەری نوێ، یارمەتیدەری ئاشتیی ناوچەکە بێت. ئەردۆغان وێڕای جەختکردنەوە لە پاراستنی ئاسمانی تورکیا، نیگەرانیی خۆی لە کوژرانی منداڵان لە قوتابخانەیەکی هورموزگان نیشان دا. لای خۆشییەوە پزیشکیان ڕەتیکردەوە ئەو مووشەکانەی چوونەتە ئاسمانی تورکیاوە لە لایەن ئێرانەوە هاوێژرابێتن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی عێراق داوای کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی دەکات

یاسین

هاکان فیدان: هیوادارین هەر ئێستا ئاگربەست جێبەجێ بکرێت

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

یاسین