zagros news agency

پەرلەمان بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەی چوارشەممەی بڵاوکردەوە

 

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ کارنامەی دانیشتنی سبەی بڵاوکردەوە.

بەرنامەی کارەکە لە دوو بڕگەی سەرەکی پێکهاتووە:
١. دەنگدان: دەنگدان لەسەر دیاریکردنی ئەندامانی لیژنە هەمیشەیییەکانی پەرلەمان.
٢. گفتوگۆی گشتی: تەرخانکردنی کات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتە گشتییەکان و پێشهاتەکانی وڵات.

ئەم دانیشتنە دوای ئەوە دێت کە پەرلەمان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرقاڵی دۆسیە ئەمنییەکان و تاوتوێکردنی پاراستنی سەروەریی وڵات بوو. دیاریکردنی ئەندامانی لیژنەکان هەنگاوێکی گرنگە بۆ ڕێکخستنی کارە یاسایی و چاودێرییەکانی ناو پەرلەمان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولڕەحمان پێداوی

یاسین

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى گشتاندنێک لەبارەى دامەزراندنى وانەبێژان دەردەکات

یاسین

نرخی دۆلار لە ئێران ڕیکۆردی شکاند و سنووری ١٠٨ هەزار تمەنی تێپەڕاند

سەڵاح