ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٨/١٢، لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کۆبوونەوەی دووەمی هەڵسەنگاندنی پڕۆژەی کۆرێس ئەنجامدرا، کە لەلایەن پەیمانگەی سیهام باری ئیتاڵی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەت بەڕێوەدەچو، مەبەست لێی هەڵسەنگاندنی ساڵێک کارکردنی پڕۆژەکەیە.
کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی سەرکەوت عەبدولرەحمان خۆشناو، نوێنەری وەزیری کشتوکاڵ و لێپرسراوی لێژنەی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکە لەگەڵ سانسۆن تۆماس قونسڵی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچو، بە ئامادەبونی هەلکەوت عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان پاوان و ڕێکخەری نیشتیمانی پڕۆژەکە، و بەڕێوەبەری باخداری، پیترلێجی کاندێر بەخشەر و کۆزیمۆ تێندی، بەڕێوەبەری پڕۆژەکە ئەنجامدرا.
مەبەستی پڕۆژەی کۆرێس بەهێزکردن و پشتیوانیکردنی گوندنشینانی هەرێمی کوردستانە لە زنجیرە بەهای زەیتی زەیتووندا دروست کردنی بڕاندی کوردستانیە، ئەم پڕۆژەیە ماوەی یەک ساڵە بەردەوامە و کۆبوونەوەکەش بۆ هەڵسەنگاندنی کۆی کار و دەستکەوتەکانی بوو لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردووی کارکردنیدا.

