تادێت نارازی فراوانتر ده‌بێت له‌باره‌ی كوشتنی و ئه‌شكه‌نجه‌دانی گه‌نجێك له‌لایه‌ن ئاسایشی ئیداره‌ی خۆسه‌رییه‌وه له رۆژئاوای كوردستان و رای گشتی رۆژئاوای كوردستانی تورهكردووه و تائیستاش ئیداره‌ی خۆسه‌ری نه‌یتوانیووه وه‌لامی نیگه‌رانییه‌كان بداته‌وه.
به‌پێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس، گه‌نجێك به‌ناوی عەلا عەدنان ئەمینە، تەمەنی ٣٣ ساڵە، ١٥ ساڵ لەمەوبەر رۆژئاوای كوردستانی جێهێشتووە و لە سوید ژیاوە و رەگەزنامەی سویدی هەیە، لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٥ بە مەبەستی سەردانیكردنی كەسوكارەكەی هاتووەتە هەرێمی كوردستان و لە ڕێگەی دەروازەی سێمالكاوە گەڕاوەتەوە قامیشلۆ، لەوێ هاوسەرگیری كردووە، بەڵام شەوێك لە لایەن هێزێكی ئەمنیی ئیدارەی خۆسەرەوە دەستگیر كراوە بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی روون بكرێتەوە، چەند مانگێك بێ سەروشوێن بووە، تا چەند رۆژێك لەمەوبەر داوا لە كەسوكارەكەی كراوە كە تەرمی كوڕەكەیان وەربگرنەوە.هەر بە گوێرەی زانیارییەكان، كەسوكاری عەلا باس لەوە دەكەن كە ڕۆڵەكەیان لەژێر ئەشكەنجەدا كوژراوە و شوێنەواری ئەشكەنجە و برین بە جەستەیەوە دیارە، بۆیە داوایان لە دەسەڵاتە جۆراوجۆرەكان، لە نێویشیاندا داوایان لە سوید كردووە كە لێكۆڵینەوە لە كوژرانەكەی بكرێت.
دوێنێشه‌و گروپیهكانی سه‌ر به په‌كه‌كه له رۆژئاوای كوردستان هێرشیان كردوه‌ته‌وه سه‌ر خه‌یمه‌ی پرسه‌ی قوربانییه و هه‌ره‌شه له‌خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ئامانج لەو كارە تۆقاندنی خەڵك و بڵاوكردنەوەی ترسە لەنێو دڵی كەسوكاری قوربانییەكە، بۆ ئەوەی بێدەنگیی لە بابەتی كوشتنی رۆڵەكەیان بكەن. هاوكات ژمارەیەكی زۆریش لە پارتەكانی رۆژئاوای كوردستان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ بە هەمان شێوە داوایان كردووە كە لێكۆڵینەوەیەكی بێلایەن لە كوژرانی ئەو گەنجە بكرێت و بۆ رای گشتی بخرێتە ڕوو.

