zagros news agency

باڵیۆزی ئێران لە سعوودیە داوای قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی ناوچەکە دەکات

عەلیڕەزا عینایەتی، باڵیۆزی ئێران لە سعوودیە ڕایگەیاند، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، پێویستە وڵاتانی کەنداو بە ڕژدی پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانیاندا بکەن. عینایەتی داوای لە شەش وڵاتەکەی کەنداو کرد پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران و عێراق قووڵتر بکەنەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە نابێت وڵاتانی ناوچەکە چیتر پشت بە هێزە دەرەکییەکان ببەستن. هەروەها تێوەگلانی وڵاتەکەی لە هێرشکردنە سەر ژێرخانی وزەی سعوودیە و ئیمارات ڕەتکردەوە و جەختی لە بەردەوامیی هاوکارییە دیپلۆماسییەکانی نێوان تاران و ڕیاز کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سلێمانی له‌ژێر هه‌ره‌شه‌یه‌كی نوێی ژینگه‌ییدایه‌.. رۆژانه‌ هەزار تۆن پاشماوە لەسنووره‌كه‌ کۆدەکرێتەوە

سەڵاح

به‌وێنه‌ .. هەژدەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە شاری هەولێر

سەڵاح

ئەرشیف ئینتەرنێت مۆزەخانەیەکی گەڕۆک بۆ ویندۆز و ماک و دۆس ڕادەگەیەنێت

یاسین