zagros news agency

سێ چەکداری حەشدی شەعبی بە دەستی هاوڕێیەکیان کوژران

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 11-8-2026، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، سێ ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی، کە خەڵکی پارێزگای موسەننان، بەهۆی رووداوێکی تەقەکردن لە ناو یەکێک لە بارەگاکانی حەشد لە پارێزگای سەلاحەددین گیانیان لەدەست دا.

سەرچاوەکە بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە، سێ کوژراوەکە لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکدا لە ناو بارەگایەکی حەشدی شەعبی، لەلایەن هاوکارێکیانەوە تەقەیان لێ کراوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا کە تا ئێستا هۆکار و پاڵنەرەکانی پشت ئەم رووداوە نەزانراون، و هێزە ئەمنییەکان دەوروبەری شوێنی رووداوەکەیان گەمارۆ داوە و تەقەکەرەکەیان دەستگیر کردووە، هەروەها لێکۆڵینەوەیان بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی رووداوەکە دەست پێ کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستە ڕوو کە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمی قوربانییەکانیان بۆ بەشی پزیشکی دادوەری لە سەلاحەددین گواستووەتەوە، بۆ ئەوەی دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان ڕادەستی کەسوکاریان بكرێنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵدا زۆرترین هەناردەی تورکیا بۆ عێراق بووە

سەڵاح

ئیلۆن ماسك پارتی “ئەمریكا” دادەمەزرێنێت

سەڵاح

راوێژکارێکی سوودانی: ئەو وشکەساڵییەی کاریگەریی لەسەر عێراق و تورکیا هەیە گەیشتووەتە 60%

سەڵاح