ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم (IAEA) پشتڕاستی کردەوە کە لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکیدا، باڵەخانەیەك لە نزیک وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر لەناو خاکی ئێران پێکراوە و تێکشکێنراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، هێرشەکە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ئەنجامدراوە و تێیدا باڵەخانەیەك کە تەنها 350 مەتر لە ڕاکتەری ئەتۆمیی بوشەهرەوە دوور بووە، بە تەواوی وێران کراوە.
ئاماژە بەوەش دراوە کە هیچ زیانێکی ڕاستەوخۆ بەر خودی ڕاکتەرەکە نەکەوتووە و هیچ کام لە کارمەندانی وێستگەکەش بریندار نەبوون.

