zagros news agency

تورکیا هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە دەست پێکرد

هاکان فیدان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی گرنگ و گفتوگۆ لەسەر ڕاگرتنی هێرشە دوولایەنەکان، سەردانی ڕیازی پایتەختی سعوودیە دەکات
میدیای نزیک لە دەسەڵاتی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، وەک بەشێک لە هەوڵە چڕەکانی ئەنقەرە بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و ڕاگرتنی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، ئەمڕۆ بەرەو ڕیاز بەڕێ دەکەوێت.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە، ئەم گەشتە وەک هەنگاوێکی دیپلۆماسیی ئاشتی باس کراوە و ئامانجی سەرەکیی ئەوەیە ڕێگری لە تەشەنەسەندنی پێکدادانەکان بکرێت و گرژییەکان بۆ ناوچەکە فراوانتر نەبن.
چاوەڕوان دەکرێت فیدان لە سعودیە بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدا بکات؛ کۆبوونەوەیەک کە بەپێی سەرچاوەکان، دوو پەیامی سەرەکیی لێوە دەردەچێت. یەکەم، داواکاری بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشە دوولایەنەکانە. دووەمیش، سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو و بانگەواز بۆ کۆتایی پێهێنانیانە.
هەمان سەرچاوەکان ئاماژەیان داوە کە بڕیارە وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای سعودیە، سەردانی قەتەر و ئیماراتیش بکات. بەڵام ئەنجامدانی ئەم گەشتانە بە سەقامگیری و سەلامەتیی کایەی ئاسمانیی ناوچەکەوە بەندە.
ئەگەر بارودۆخی ئاسمانی ناوچەکە ئاڵۆز بێت یان مەترسییە ئەمنییەکان زیاد بن، ئەوا فیدان ناچار دەبێت سبەی بگەڕێتەوە بۆ تورکیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆریای باشوور: دوو هەزار سەربازی کۆریای باکوور لە شەڕی ئۆکرانیا کوژراون

سەڵاح

‎ئەمریکا و ئیسرائیڵ: ناهێڵێن ئێران چەکی ئەتۆمیی هەبێت

گوران

بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش وەزارەتی دارایی راسپێردرا

سەڵاح