zagros news agency

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: مووشەکێکی بالیستی لە ئێرانەوە هاتە ناو کایەی ئاسمانیی تورکیا

ئەنقەرە ئاماژەی بە زیادکردنی سیستەمی پاتریۆت کرد و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنانی بە پێشێلکاریی یاسای نێودەوڵەتی ناو برد
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرای کردووە کە لە ١٣ی ئادار، مووشەکێکی بالیستی کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستە کرابوو، هاتە ناو کایەی ئاسمانیی تورکیاوە.
وەزارەتەکە ڕوونی کردەوە کە ئەم مووشەکە لەلایەن یەکەکانی بەرگریی ئاسمانیی ناتۆوە لە ناوخۆی تورکیا تێک شکێندراوە. هەروەها ئاماژەی دا کە لێکۆڵینەوەی ورد لە پاشماوەکانی ئەم مووشەکە هێشتا بەردەوامە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، جگە لەو سیستەمی پاتریۆتەی ئیسپانیا کە پێشتر لە ئەدەنە جێگیر کرابوو، سیستەمێکی تری پاتریۆتیش لەلایەن «فەرماندەیی ئاسمانیی هاوپەیمانان» لە ئەڵمانیاوە بۆ ئەدەنە نێردراوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا، وەزارەتی بەرگریی تورکیا پشتیوانیی خۆی بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لوبنان دووپات کردەوە و هێرشەکانی ئیسرائیلی بە «پێشێلکارییەکی گەورەی یاسا نێودەوڵەتییەکان» ناو برد.
ئەنقەرە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەرپرسیارێتیی خۆی بۆ ڕاگرتنی ئەم گوشارانە جێبەجێ بکات.
وەزارەتەکە هەروەها ڕوونی کردەوە کە بنکەی ئینجیرلیک موڵکی کۆماری تورکیایە و لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی هێزە چەکدارەکانی تورکیادا دەمێنێتەوە. بە گوێرەی ئەم ڕوونکردنەوەیە، هەبوونی سەربازانی ئەمریکا لەو بنکەیەدا تەنها لە چوارچێوەی ڕێککەوتنامەکانی ناتۆ و ڕێککەوتنی دووقۆڵییەکانی پشتگیری و بەرگریی ئاسمانیی تورکیا دێتە هەژمار.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا سزادا، له‌لایه‌ن وڵاته‌ گه‌وره‌كانی دنیا كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌

سەڵاح

دادگای لاهای فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو سەرکردەی پلەبەرزی تاڵیبان دەرکرد

یاسین

بوومەلەرزەیەک له‌ فلیپین روویدا

سەڵاح