تورکیا ڕایگەیاند لە رووداوی کەوتنی هەلیکۆپتەرێک لە قەتەر، سێ هاووڵاتی ئەو وڵاتە و چوار سەربازی قەتەری گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، هەلیکۆپتەرەکە لە کاتی فڕینی فێرکاری بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتووە.
بەپێی زانیارییەکان، لەناو هەلیکۆپتەرەکەدا یەک سەربازی تورک و دوو کارمەندی کۆمپانیای “ئاسەلسان” بوون کە هەموویان کوژراون، هەروەها چوار سەربازی قەتەریش گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها وەزارەتی بەرگریی قەتەر ڕایگەیاند، لە ٧ کەسی ناو هەلیکۆپتەرەکە، لاشەی ٦ کەسیان دۆزرایەوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی کەسی حەوتەم بەردەوامە.
بەپێی راگەیاندراوەکان، لێکۆڵینەوەکان بۆ دیاریکردنی هۆکاری ڕاستەقینەی رووداوەکە دەستپێکردووە.
هەواڵی پێشوو

