zagros news agency

سیپان حەمۆ: هەرکەسێک هێرش بکاتە سەر کورد و سیمبولەکانی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت

سیپان حەمۆ جێگری وەزیری بەرگری سووریا لەبارەی رووداوەکەی دوێنێی شاری عەفرین کە هێرش کرایە سەر ژمارەیەک هاووڵاتیی کورد و سوکایەتییان بە سیمبولەکانی کورد کرد ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە راگەیاندراوەکەی سیپان حەمۆ، جێگری وەزیری بەرگری سووریا هاتووە: “بە هۆی ڕووداوێکی تاکەکەسی، گەلی کورد لە حەلەب و بەشێک لە شارۆچکەکانی تووشی لێدان و سوکایەتی کردن بوونەتەوە.”

ئەوەشی خستووەتە روو: “هەرکەسێک سوکایەتی بە ئاڵای سووریا بکات یان هێرش بکاتە سەر کورد و سیمبولەکانیان لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.”

جەختیشی کردووەتەوە: “بە هۆی ڕووداوێکی تاکەکەسی، گەلی کورد لە حەلەب و بەشێک لە قەزاکانی تووشی لێدان و سوکایەتی کردن بووە، ڕوونبووەتەوە کە هەندێک چاوەڕێی ڕووداوی تاکەکەسی لەم جۆرەن بۆ ئەوەی ناتەبایی لە نێوان پێکهاتەکانی گەلی سوریادا بچێنن.”

هەروەها سیپان حەمۆ ئەوەشی راگەیاندووە: “داوای ئارامگرتن و پابەندبوون بە ڕۆحی نەتەوەیی و دوورکەوتنەوە لە ڕاکێشان بۆ ناو ململانێ دەکەین.”

دوێنێ لە ناوچەی عەفرین و دەوروبەری، گرووپە چەکدارەکان هەوڵیان دا ڕێگری لە داگیرساندنی ئاگری نەورۆز بکەن، لە چەند ناوچەیەکیش هێرش کرایە سەر هاونیشتمانیان و سوکایەتی بە ئاڵای کوردستان و هێما نەتەوەییەکان کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەتحوڵا گولەن، ڕکابەری ئەردۆغان، له‌ ئه‌مه‌ریكا کۆچی دوایی كرد

سەڵاح

باوەجانی بۆ زاگرۆس: ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ روویدا له‌ دیداری مێپیس جوانترین تابلۆ بوو

سەڵاح

زیاتر لە 600,000 مووچەخۆر لە ڕێگەی “هەژماری من”ــه‌وه‌ مووچەکانیان وەردەگرن

یاسین