zagros news agency

‎تورکیا ڕۆڵی نێوەندگیر لە نێوان ئێران و ئەمریکا دەگێڕێت


‎هارون ئارماگان، جێگری سەرۆکی کاروباری دەرەوە لە پارتی داد و گەشەپێدان (AKP)، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند٫ وڵاتەکەی دەستی کردووە بە گواستنەوەی نامە و پەیام لە نێوان تاران و واشنتن بە ئامانجی هێورکردنەوەی دۆخەکە و هاندانی هەردوولا بۆ دەستپێکردنی دانوستانی ڕاستەوخۆ.
‎ئارماگان ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا هەمان دەوری هەیە لە گەیاندنی پەیامەکان بە وڵاتانی کەنداو، کە ئێستا خۆیان لە نێوەڕاستی جەنگێکی هەرێمایەتی فراواندا دەبیننەوە، بەڵام ناوبراو وردەکاری ناوەڕۆکی ئەو پەیامانەی ئاشکرا نەکرد.
‎هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەنقەرە
‎ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە سوپای ئێران پێشتر گومانی خستە سەر گوتەکانی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە هەبوونی دانوستان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئەو زانیارییانەی ڕەتکردەوە.
‎تورکیا وەک ئەندامێکی ناتۆ، لە مانگی ڕابردووەوە و پێش پەرەسەندنی هێرشەکان، هەوڵی نێوەندگیری دەدا. لەو چوارچێوەیەدا هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند؛ کە وڵاتەکەی “ئامۆژگاری دۆستانە” پێشکەشی تاران دەکات بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی جەنگەکە و بەردەوامیش لەگەڵ واشنتن لە پەیوەندیدایە بۆ تێگەیشتن لە هەڵوێستی هەردوولا.
‎کۆبوونەوەکان بەردەوامن
‎بەپێی سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی تورکی، یەکشەممەی ڕابردوو هاکان فیدان زنجیرەیەک گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامداوە، بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ ڕاگرتنی پێکدادانەکان و کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ٢٥ پارێزگای ئێران پشوو ڕاگەیەندرا

یاسین

دادگا: ترەمپ مافی ئەوەی نییە باج بەسەر وڵاتاندا بسەپێنێت

سەڵاح

لە مانگێکدا 18 هاووڵاتی لە ئێران لەسێدارە دراون

یاسین