لەبارەی وەرگرتنی بڕەپارەیەکی دیکە لەلایەن خاوەن مۆلیدەکان لە خەڵکی سلێمانی، قایمقامیەتی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت: “بەهەدەر ناچێت و بۆ پێدانی كارەبای داهاتوو، وەک قەرز لای خاوەن مۆلیدە دەمنێتەوە.”
لە ئاگادارییەکدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 25/3/2026 بڵاو كراوەتەوە، قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوە دوە: “قایمقایەتی سلێمانی بەشداربوانی مۆلیدەکانی سنووری قەزای مەڵبەندی سلێمانی دڵنیا دەکاتەوە کە پێدانی پێشینەی دووەم بە خاوەن مۆلیدەکان ئاساییە، زیادەی بڕەپارەی پێشینەی دووەم بەهەدەر ناچێت و بۆ پێدانی كارەبای داهاتوو، وەک قەرز لای خاوەن مۆلیدە دەمنێتەوە.”
هەر لەمبارەیەوە، ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بڵاوی کردەوە: “حەوت هەزاری یەکەم بۆ 15 ڕۆژی پێدانی کارەبا بوو بۆ 120 کاتژمێر، ئێستا لەو بڕەی وەرگیراوە کارەبایان زیاتر داوە، بۆیە بەیفەرمانی قایمقامیەتی سلێمانی حەوت هەزاری دووەم کۆ دەکرێتەوە.”
ئاشکراشی کردووە: “ئەگەر لەم هەفتەیەدا کارەبا ئاسایی بێتەوە، ڕەنگە 40 کاتژمێرێک کارەبا بکەوێتە لای مۆلیدەکان وەک باڵانسی هاووڵاتی، بۆ لەمەودوا ئەگەر کارەبا بڕا، یەکسەر ئەوان وەک تاکەجێگرەوە ئیشی خۆیان دەکەن.”

