zagros news agency

‎وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا ئامادەیە کۆتایی بەجەنگی ئێران بهێنێت ئەگەر گەرووی هورمزیش نەکرێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی ئاداری 2026، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە یاریدەدەرەکانی راگەیاندووە، ئامادەیە کۆتایی بە هەڵمەتی سەربازیی دژی ئێران بهێنێت تەنانەت ئەگەر گەرووی هورمزیش بە داخراوی بمێنێتەوە.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری سێ بەرپرسی ئیدارەی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، “ئیدارەی ترەمپ پێی وایە ئەرکی کردنەوەی گەرووی هورمز دەتوانێت شەڕەکە زیاتر لە 4 بۆ 6 هەفتە درێژ بکاتەوە.”

بە گوتەی ئەو بەرپرسانە، “ئامانجەکانی ئێستای واشنتن لەسەر لاوازکردنی هێزی دەریایی ئێران و کەمکردنەوەی توانای مووشەکی ئێرانە.”

بەرپرسان ئاماژەیان بەوەشکردووە، “بژاردەی سەربازیی زیادە لە دژی ئێران لەسەر مێز دانراوە، بەڵام لە ئێستا بۆ ترەمپ کاری لە پێشینە نییە.”

دۆناڵد ترەمپ رۆژی دووشەممە هەڕەشەی لەناوبردنی وێستگەی کارەبا و نەوتییەکانی دورگەی خارگی کرد، ئەگەر تاران گەرووی هورمز نەکاتەوە و رێککنەکەوێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرکردایەتی نوێ لە تاران بە “عاقڵانیتر” وەسف کرد و دەشڵێت، ئێمە مامەڵە لەگەڵ کەسانی جیاوازدا دەکەین کە پێشتر کەس مامەڵەی لەگەڵدا نەکردوون، کۆمەڵە مرۆڤێکی تەواو جیاواز و زۆر عاقڵانیترن.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا دەکرێت لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بکرێت، ترەمپ گوتی: رێککەوتنێک لە ئاسۆدا دەبینم.

دواتر کارۆلاین لڤیت گوتەبێژی کۆشکی سپی “پێداگری ئیدارەی ئەمریکا لەسەر ئەوەی کە شەڕی ئەمریکا دژی ئێران دەبێت لە ماوەی دوو هەفتەدا کۆتایی پێبێت” دووپاتکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرکردەیەکی ئەفغانستانی داوا لە ئێران دەکات پێش بە تیرۆری هاووڵاتیانی بگرێت

یاسین

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو وەزارەته‌كان ئاگادار دەكاتەوە

سەڵاح

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

سەڵاح