zagros news agency

تاران پێشوازی لە نێوەندگیریی ڕووسیا دەکات

سەرچاوە فەرمییەکانی ڕووسیا ڕایانگەیاند ئێران پێشوازی لە ڕۆڵی موسکۆ وەک نێوەندگیر بۆ کۆتاییهێنانی جەنگ دەکات.
ئاژانسی دەوڵەتیی ڕووسیا (تاس) بە پشتبەستن بە گوتەی کاظم جەلالی، باڵیۆزی ئێران لە موسکۆ، ڕایگەیاند تاران پێشوازی لە نێوەندگیریی ڕووسیا دەکات بۆ چارەسەرکردنی جەنگی ئێستا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، چەندین وڵات وەک ڕووسیا، عومان، قەتەر، تورکیا و چین ئامادەیی خۆیان بۆ نێوەندگیریی ڕاگەیاندووە.
ئەم وڵاتانە جەختیان کردووە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕێگریکردن لە گەشەکردنی جەنگ و گەیشتن بە چارەسەری سیاسی پشتیوانی لە هەموو هەوڵێکی دیپلۆماسی دەکەن.
لە کاتێکدا ململانێیەکە چووەتە قۆناغێکی ئاڵۆزتر، هەوڵە نێوەندگیرانەکان وەک ڕێگایەکی گرنگ بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە دەبینرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎تورکیا ڕۆڵی نێوەندگیر لە نێوان ئێران و ئەمریکا دەگێڕێت

دڵشاد

فەڕەنسا جەخت لەسەر پێویستیی چەکداماڵینی دەستبەجێی حەماس دەکاتەوە

سەڵاح

دهۆک؛ پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن

یاسین