zagros news agency

ئەمریکا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی هاوبەشییەکی درێژمەودایان واژووکرد

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئازەربایجان لەسەر دروستکردنی هاوبەشییەکی درێژمەودا گەیشتنە ڕێککەوتن. ئەم ڕێککەوتنە لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، لەلایەن جی‌دی وەنس، جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا، و ئێلهام عەلییەف، سەرۆککۆماری ئازەربایجان، واژۆ کرا.

بەپێی نێوەرۆکی ڕێککەوتنەکە، هەردوو وڵات هاوکارییەکانیان لە بوارەکانی ئابووری و ئەمنی فراوان دەکەنەوە. لەوانە، هەماهەنگی لە بواری مامەڵەکانی چەک و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم ناوبراوە.

وەنس یەک ڕۆژ پێشتر لە ئەرمەنستانیش لەگەڵ نیکۆل پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، ڕێککەوتنێکی دیکەی واژۆ کردبوو کە فرۆشتنی تەکنەلۆجیای فرۆکەی بێ‌فرۆکەوان (درۆن) و هاوکاری لە بواری وزەی ئەتۆمیی ناچەکداری لەخۆ دەگرت.

هەواڵی پەیوەندیدار

تایلۆر سویفت؛ شاژنی میوزیکی جیهان لە 2025

ART

زنجیرەی “The Wheel of Time” هەڵوەشایەوە

ART

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆریا دەکات

سەڵاح