شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، بە دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی لەسەر پێشێلکردنی ئاگربەست لە هەندێک خاڵی ناوچەی شەڕەکە پێیان گەیشتووە ، لە سەرجەم لایەنە تێوەگلاوەکان داوای کرد بە پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکان، ڕێگە بدەن پرۆسەی دیپلۆماتیک ڕێڕەوی خۆی بگرێتە بەر.
سەرۆکوەزیرانی پاکستانی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس جەختی کردەوە بەردەوامیی ئەم پێکدادانە پچڕپچڕانە، “ڕۆحی پرۆسەی ئاشتی” لاواز دەکات. ئەو لە درێژەدا گوتی: “من لە دڵەوە و بە شێوەیەکی ڕژد لە هەموو لایەنەکان داوا دەکەم هەروەک چۆن لەسەری ڕێک کەوتوون دان بە خۆیاندا بگرن و ڕێز لە ئاگربەستە دوو هەفتەییەکە بگرن.”
شەهباز شەریف ئامانج لەم پێداگرییە لەسەر ڕاگرتنی پێکدادانەکانی بە ڕەخساندنی کەشێک بۆ ڕۆڵگێڕانی دیپلۆماسی زانی و ئاماژەی بەوە کرد تەنها لەم ڕێگەیەوە دەتوانرێت بەرەو “چارەسەرێکی ئاشتیانە” بۆ کۆتاییهێنان بەم قەیرانە هەنگاو بنرێت.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو

