zagros news agency

ئەمریکا ژمارەی فڕۆکە جەنگییەکانی لە ناوچەکە دوو هێندە کرد

دوانزە فڕۆکەی هێرشبەری جۆری “ئەی دە تەندەربۆڵت” گەیشتنە بنکەی ئاسمانی موفەق ئەلسەڵتی لە وڵاتی ئوردن. پێنتاگۆن بەم هەنگاوە توانای ئاسمانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێزتر دەکات تا بتوانێت ڕووبەڕووی هەر هەڕەشەیەکی ئەگەری ببێتەوە.

بە گەیشتنی ئەم فڕۆکانە، ئەمه‌ریکا ژمارەی فڕۆکە جەنگییەکانی لە ناوچەکەدا بۆ دوو هێندە زیاد کردووە. ئەم گۆڕانکارییە سەربازییە گوشارەکان زیاتر دەکات و دەبێتە هۆی پاراستنی ئاسایشی ئاسمانی و بەرژەوەندییەکانی سەرجەم هاوپەیمانەکانی واشنتن.

ئەم فڕۆکانە پێشتر لە بەریتانیا جێگیر کرابوون و دوای بڕینی زەریای ئەتڵەسی گەیشتنە ئوردن. ماڵپەڕی ماتا ئاماژەی بەوە کردووە کە فڕۆکەکان لە ڕێگادا، لە ڕێگەی تانکەرە ئاسمانییەکانەوە سووتەمەنی پێویستیان بۆ گەشتەکەیان دابین کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆژیا: تورکیا کۆنترۆڵی %65ـی بازاڕی درۆنەکانی کردووە

سەڵاح

وەزیری دەرەوەی ئێران: ناوچەکە لە حاڵەتی ئامادەباشی دایە

یاسین

پاكستان… یاخیبووان لانیکەم 30 کەس دەکوژن

سەڵاح