zagros news agency

چین ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بە ناردنی چەک بۆ ئێرانی بە «تۆمەتی مەبەستدار» ناو برد

بەهۆی هەرەسهێنانی دانوستانەکانی ئاشتیی نێوان ئێران و ئەمریکا، گۆ جیاکون، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕۆژی دووشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی گوت پەکین هیوادارە هەموو لایەنە تێوەگلاوەکانی نێو جەنگ «دانبەخۆداگرتن و ئارامیی» خۆیان بپارێزن.
گۆ جیاکون، گوتی: «چین هیوادارە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە شێوەیەکی ورد و توندوتۆڵ پابەندی ڕێککەوتنەکانی ئاگربەستی کاتی بن، لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە ڕێگەی کەناڵە سیاسی و دیپلۆماتیکەکانەوە بەردەوام بن، لە دەستپێکردنەوەی پێکدادانەکان خۆ بپارێزن و هەلومەرجەکە بۆ گەڕانەوەی خێرای ئاشتی و ئارامی لە ناوچەی کەنداوی فارسدا بڕەخسێنن.»
ناوبراو زیاتر ڕوونی کردەوە: «ڕەگی هەر جۆرە پشێوییەک لە کەشتیوانیی گەرووی هورمزدا لەم ململانێیەی پەیوەست بە ئێراندا شاراوەیە. چارەسەری ئەم کێشەیە گەیشتنە بە ئاگربەست لە خێراترین کاتدا؛ دەبێت سەرجەم لایەنە تێوەگلاوەکان ئارامی و دانبەخۆداگرتنی خۆیان بپارێزن. چین ئامادەیە هێشتا ڕۆڵێکی ئەرێنی و بنیاتنەر بگێڕێت.»
گۆ جیاکون لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی باس لەوە دەکەن چین ڕێگە بە کۆمپانیا چەکسازییەکانی دەدات چەک بۆ ئێران بنێرن، گوتی: «چین هەمیشە ڕوانگەیەکی وریایانە و بەرپرسانەی بەرانبەر بە هەناردەکردنی چەک هەبووە و کۆنترۆڵێکی توندوتۆڵی بەپێی یاسا و ڕێنماییە ناوخۆییەکانی کۆنترۆڵی هەناردەکردن و هەروەها پەیمانە نێودەوڵەتییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە. ئێمە دژی تۆمەتە بێبنەماکان و قسە مەبەستدارەکانین.»

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت

سەڵاح

زەیدی بۆ پەسەندکردنی شێوازی کۆتاییی بەرنامەی حکومەت، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەک دەکات

سەڵاح

نوومان کورتوڵموش: کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی لە سەرەتای مانگی ئابدا دەست بەکار دەکات

یاسین