zagros news agency

کۆشکی سپی گەشبینە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران

کارۆلاین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی پێنجشەممە, گوتی واشنتۆن بەرانبەر بە ئاسۆی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران گەشبینە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان دوای شکستهێنانی خولی یەکەمی دانوستانەکان لە ئیسلام‌ئاباد، پاکستان درێژە بە هەوڵەکانی بۆ نێوەندگیری دەدات. لەم چوارچێوەیەدا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە تاران لەگەڵ عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان کۆ بووەوە.
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا چەندین پەیام لە ڕێگەی پاکستانەوە لە نێوان تاران و واشنتۆن ئاڵوگۆڕ کراون.
لە ڕۆژی دووشەممەوە، ئەمریکا گەمارۆی دەریایی خستووەتە سەر ئەو کەشتییانەی دەچنە نێو بەندەرەکانی ئێران یان لێیانەوە دەچنە دەرەوە. لە بەرانبەردا، عەلی عەبدوڵڵاهی، فەرماندەی بنکەی “خاتەمولئەنبیا”ی سوپای پاسداران هەڕەشەی کرد ڕەنگە ئێران دەریای سوور و گەرووی هورمز گەمارۆ بدات. هەروەها موحسین ڕەزایی، ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران هۆشداریی دا ئەگەر ئەمریکا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی هاتووچۆ لەم گەروویەدا بدات، ڕەنگە ئێران کەشتییە ئەمریکاییەکان بکاتە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌سه‌ر مامەڵەكردن بە سیم کارتی بێسەرەتا، دەیان دووکان داخران و خاوەنەکانیان سزادران

سەڵاح

بەرگری شارستانی: رەنگه سزای سەرپێچیکارانی رێکارەکانی سەلامەتی بۆ ١٠ ملیۆن دینار زیاد بکرێت

یاسین

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جێنۆسایدکردنی بارزانییەکان

یاسین